٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی دوو خولێكی رۆشنبیری ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بەرزو پیرۆز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان، بەئامادەبوونی عەلی حوسیێن بەرپرسی لقی دوو و كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی ئاراس، لێژنەی ناوچەی ئاراس خولێكی رۆشنبیری لە ژێرناوی (خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوە) تایبەت بۆ پشتیوانی پێشمەرگە لە سەنگەری پاراستنی كوردستان بۆ (50) كادیری پارتی كردەوە.
بەرپرسی لقی دوو لە دەستپێكی خولەكەدا ئاماژەی بەپیرۆزی ئاڵای كوردستان و پاراستنی ئەم ئاڵایە كرد كە لایەن قازی مەحمەد پێشكەش بە بارزانی نەمر كراوە بۆ ئەوەی هەموو كات شەكاوەبێت، بۆیە تەئكیدی لە كادیرانی پارتی كردەوە دەبێت كادیرانی پارتی بەشانازییەوە كاربكەن بۆپاراستن و بەرز راگرتنی ئاڵای كوردستان و پێشخستنی كۆمەڵگا و بەهەست وئاراستەیەكی نەتەوەیی بۆ داهاتووی گەلەكەمان. هەروەها بەرپرسی لق جەختیكردەوەوە قۆناغی ئەمڕۆی هەرێم پێویستی بە بەرپرسیارەتی هەموو لایەك هەیە لە پالپشتی و هەمەهەنگی بۆ پاراستن و سەركەوتنی ئەزموونی كوردستان.

هەر ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە یاوەری کارگێرانی لق ئامادەی پێشانگای تایبەتی شێوەکاری هونەرمەند واحید مەرجان بوو کە لە ژێرناوی (لەو دیو نەهێنیەکانی سروشتەوە) کە بەبۆنەی رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان لە هۆلی بەرێوبەرایەتی هونەری شێوەکاری گەلەری میدیا کرایەوە.. بەرپرسی لق وێرای دەستخۆشی لە هونەرمەند مەرجان كردو ستایشی کارەکانی کرد. هه‌روه‌ها تەئکیدی کردەوە خستنەرووی واقیع و پێشکەوتنەکانی کوردستان لە رێگای هەونەرجێگای شانازییە بۆهونەرمەندانی کورد کەتوانیویانە بەم شێوەیە پەرە بەتواناکانی خۆیان وپێشکەوتنی هونەرەکەیان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار