نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له چالاكتركردنى بازرگانیى سنووركان ده‌كاته‌وه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ساز كرا كه تیایدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له بواره‌كانى پیشه‌سازى، كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریدا خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دروستكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌تیش له نزیك خاڵه‌كانى ده‌روازه سنووریه‌كان به ناوى شارى پیشه‌سازیه‌وه گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا و سیسته‌مێك بۆ دروستكردنى ده‌سته‌یه‌ك به ناوى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى شاره پیشه‌سازییه‌كان په‌سه‌ند كرا كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى ده‌بێت و ئاماده‌كارى بۆ بنیاتنان و دروستكردنى شاره پیشه‌سازییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها بڕیار له سه‌ر دابینكردنى بو‌دجه‌ى تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى شاره پیشه‌سازییه‌كان درا.
بۆ گرنگیدانى زیاتریش به بوارى پیشه‌سازى، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته گرنگى به خوێندنى پیشه‌یى بدرێت و ده‌بێ ئه‌مه ببێته ستراتیژ و به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌م بواره‌دا پڕ بكاته‌وه و پشت به شاره‌زایى و پسپۆڕى و ده‌ستى كارى ناوخۆیى ببه‌سترێت. هه‌روه‌ها بۆ بینینى ئه‌زموونى پێشكه‌وتووى وڵاتان له بوارى بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردنى شاره پیشه‌سازییه‌كاندا، بڕیار درا شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى بارزگانى و پیشه‌سازى و به به‌شداریى پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌ردانى شارى پیشه‌سازى له شارى بۆرساى توركیا بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشى په‌له‌وه‌ر و پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرا و ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى پشتگیریكردنى كه‌رتى په‌له‌وه‌ر و پێشخستنى به جۆرێك كه بگاته ئاستى خۆبژێوى له هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى گۆشتى مریشك و هێلكه به پێى پێداویستیى هاووڵاتیان و پشتگیرى بۆ سه‌ربڕخانه‌كان بۆ دابینكردنى گۆشت به شێوازێكى پاك و ته‌ندروست، خرایه ڕوو.
ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كورستان لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى بوو كه تیایدا باس له ئه‌نجامدانى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كرا و له‌مباره‌یه‌وه داكۆكى له سه‌ر پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ پرۆژه گه‌شتیاریه‌كان كرایه‌وه له‌پێناو هاندانى زیاترى وه‌به‌رهێنى بیانى و خۆماڵى بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى. بۆ ئه‌مه‌ش نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ پشتگیرى و ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له بوارى گه‌شتیاریدا بكرێت تا ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى گه‌شتیاریى گه‌وره به پێى ستاندارته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
چۆنیه‌تیى چالاك و فراونتركردنى جووله‌ى بارزگانى له ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى بوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین جووله‌ى بازرگانى و ناردن و هاورده‌كردنى كاڵاكان بكه‌وێته خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد كه ئه‌وپه‌ڕى ئاسانكارى و پێشكه‌ش بكه‌ن و تا بكرێت ڕاییكردنى كاره‌كان ئاسان بكرێت و به ڕێكاره‌كاندا بچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رێك بۆ زیادكردنى ڕێژه‌ى جووله‌ى بازرگانى له خاڵه سنووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ.




