نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له نه‌قیب و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كرد

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى دیسه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كرد كه له نه‌قیب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاكه پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى دامه‌زراندن و كار و چالاكییه‌كانى سه‌ندیكانى پارێزه‌رانى كوردستان خرایه ڕوو و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كه ئه‌ندامى یه‌كێتیى سه‌ندیكاكانى پارێزه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى یه، په‌یوه‌ندیه‌كى باشى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانى پارێزه‌ران له جیهان هه‌یه، ئینجا باس له ڕۆڵى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان له كه‌یسى دادگاییكردنى سه‌رانى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراق كرا و ڕۆڵى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان به‌رز نرخێنرا كه هه‌میشه وه‌ك یه‌ك تیم و دوور له حزبایه‌تى كاره‌كانى ئه‌نجام داوه و به هه‌ڵوێست و به‌یاننامه پشتگیریان له پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه.
دواى ئه‌وه باس له پێداویستى و كێشه‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان و به تایبه‌تى نه‌بوونى باره‌گایه‌كى تایبه‌ت به خۆى كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو پشتگرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دووپات كرده‌وه و ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر دروستكردنى باره‌گایه‌كى تایبه‌ت به سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان و دابینكردنى چه‌ند بورسێكى خوێندنى باڵا بۆ ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها كار و هه‌وڵه‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستانى له‌پێناو دامه‌زراندنى یه‌كێتیى پارێزه‌رانى كوردستان كه پارێزه‌ران له هه‌موو به‌شه‌كان كوردستان تیایدا ببنه ئه‌ندام و ئێستا ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت، به كارێكى گرنگ و له‌جێى خۆى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماده‌یى حكوومه‌تى بۆ هه‌ر پشتگیرییه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشى دادوه‌رى و یاسا له هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند بنه‌ماى هه‌ر حكوومه‌تێك یاساكانه و زۆر له یاسا كارپێكره‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به پێداچوونه‌وه و گۆرین و هه‌مواركردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانى ئه‌مڕۆدا بگونجێن.




