بەریتانیا.. بۆ یەكەمین جار دوای سەدەیەك شاژن بەشداری لەكۆبوونەوەی حكوومەت دەكات

بەریتانیا – تایبەت بە kdp.info: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا، شاژنی دووەم ئەلیزا بێس بۆ یەكەمینجار دوای سەدەیەك ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت. لە بەیاننامەیەكی پاشایەتیدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، هاتووە: شاژنی دووەمی بەریتانیا لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی 18-12-2012 ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبێت. وەك كەسێكی بێلایەن، بەبێ ئەوەی كاریگەری لەسەر شێواز و دەرنجامی كۆبوونەوەكە بكات، بەیاننامەكەی پاشایەتی ئاماژەی بەوەش داوە: كە هۆكاری ئامادەبوونی شاژن لەو كۆبوونەوەیەدا، دەگەڕێتەوە بۆ هاوكات بوونی ئەو كۆبوونەویە لەگەڵ ساڵیادی تیپەڕبوونی (60) ساڵ بەسەر وەرگرتنی كورسی پاشایەتی لە لایەن شاژنەوە. شایەنی باسە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا (90) خولەك دەخایەنێت و تێیدا دیاریەك پێشكەش بە شاژنی دووەم ئەلیزا بێس دەكرێت، كە بە پارەی تایبەتی كڕاوە .




