ئێران ناوی 18 بەرپرسی ئەمەریكی بەتۆمەتی جۆراجۆر دەخاتە نێو لیستی داواكراوانەوە

بەغدا – تایبەت بە kdp.info:دەسەڵاتدارانی دادوەری لە ئێران رایانگەیاند: لیستێكی داواكراوانیان بڵاوكرۆتەوە، كە تێدا 18 بەرپرسی ئەمەریكی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراجۆر تۆمەتبار كراون، لەنێو ئەو بەرپرسانەشدا كەسانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكا (C.I.A)تێدایە، ئاژانسی كۆماری ئیسلامی ئێران لە غولام حوسێن موحسنی گوتەبێژ بەناوی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی گواستۆتەوە: كە دەسەڵاتدارانی دادوەری، لیستێكی داواكاریان بۆ 18 بەرپرسی ئەمەریكی ئامادەكردووە، تێدا بەرپرسانی هەواڵگری هەن، موحسنی هەروەها رایگەیاندووە بەرپرسانی ئەمەریكا، پێش شۆڕشی ئیسلامی و دوای شۆڕشیش، چەندین تاوانی جۆراو جۆری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دژی گەلی ئێران كردووە و چەندین بزووتنەوەی تیرۆریستی و كۆدەتای سەربازیش بە رێنمای ئەمەریكا دروست بووە، بۆ ئەمانەش وەك غولام حوسێنی دەڵێت : دەسەڵاتدارانی دادوەری ئێران داواكراویان ئامادەكردووە.




