٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كاتی تۆماركردنی ناوی قەوارەكان درێژ دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە kdp.info: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەعێراق رایگەیاند: كاتی تۆماركردنی ناوی قەوارەكان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان درێژكراوەتەوە، تا رۆژی پێنج شەممە 20-12-2012 سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە عێراق كازم ئەلزوبەعی گوتی: پێشتر وا بڕیار بوو كە رۆژی سێشەممە واتە ئەمرۆ دوا رۆژی تۆماركردنی ناوی قەوارەكانی هەرڵبژاردن بێت، بەڵام لەبەر پێویستی و كەمی كات لەبەردەم قەوارەكان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ئەو كاتە تا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، واتە تا تەواو بوونی دەوامی فەرمیی لەو رۆژەدا قەوارەكان دەتوانن ناویان لەكۆمیسیۆن تۆمار بكەن. شایەنی باسە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 20-4-2013 ساز بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار