Kdp.info زانیاری له‌سه‌ر تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌رانی ناوچه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه

تایبه‌ت به Kdp.info: به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران ئاشكرا ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو هه‌ركه‌سێك له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ناوی تۆمار نه‌كان له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بێت.
عه‌لی قادر به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به Kdp.infoڕاگه‌یاند: له مه‌خمور ناوه‌ندی تۆماركردنی ده‌نگدان هه‌یه هه‌ر كه‌سێك كه فۆڕمی خۆراكی سه‌ر به موسڵ بێت و دانیشتووی كوردستان بێت و له چوار چێوه‌ی هاوڵاتیانی ماده‌ی 140 یش ده‌بێت بڕوات له‌و ناوه‌نده‌ی پێشووتر ده‌نگیداوه له ناوی خۆی دڵنیا بێت، ئه‌گه‌ر ناوی نه‌هاتبێته‌وه ده‌بێت دووباره ناوی خۆی تۆمار بكاته‌وه، عه‌لی گوتیشی: ده‌بێت فۆڕمی نوێ پڕبكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م 10 ڕۆژنه ناوی خۆی تۆمار نه‌كات ئه‌وا مافی ده‌نگدانی ده‌فه‌وتێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتوون به هۆكاری سیاسی یان ئه‌منی عه‌لی قادر گوتی : ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به هۆی هۆكاری سیاسییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقن، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ناوه‌ندی ڕاگوێزراوان كراوه‌ته‌وه هه‌ركه‌سێك ناوی تۆمار نه‌كردبێت مافی ده‌نگدانی نییه ده‌بێت بڕوات ناوی خۆی تۆمار بكات، چونكه ناو تۆمار كردنی پێشوو كاری پێناكرێت .
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ده‌بێت فۆڕمی خۆراك و ناسنامه‌ی باری شارستانی و دووبه‌ڵگه یه‌كیان ڕه‌سمی پێوه بێت له كاتی سه‌ردانی بنكه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
كارزان هه‌ورامی




