٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ئه‌ركى نیشتیمانى خۆیان هه‌ڵسن و ناوى خۆیان له‌ بنكه‌كان تۆمار بكه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانى- تایبەت بە kdp.info: وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵمه‌تى تۆمار كردنى ناوى هاووڵاتیانى ناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ ئێستا نیشته‌جێى هه‌رێمى كوردستانن به‌ ئه‌ركى نیشتیمانى خۆیان هه‌ڵبستن و ناوى خۆیان له‌ بنكه‌كانى تۆمار كردنى ناو تۆمار بكه‌ن .

تاچه‌ند ڕۆژى دیكه‌ ناوى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ تۆمار ده‌كرێت كه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ كوردستانیه‌كان، ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن له‌م باره‌وه‌ عبدولستار مه‌جید وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ kdp.info ڕاگه‌یاند ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵى ئیسلامى داوا له‌ هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن بچن ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ".
گوتیشى " ئه‌وه‌ ئه‌ركێكى نیشتیمانییه‌".

 


كارزان هه‌ورامى

هەواڵی پەیوەندیدار