به‌یاننامه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه

فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی چڕی به ئامانجی جێبه‌جێكردنی ته‌بایی و ئۆقره‌یی له وڵات‌دا داوه، له ئه‌نجامی هیلاكی و ماندوویی به‌ڕێزیان روبه‌ڕووی ماندوبوونێكی ته‌ندروسی بووه‌ته‌وه، بۆیه ئێواره‌ی دوێنێ رۆژی دووشه‌ممه 17-12-2012 برایه نه‌خۆشخانه له به‌غداو ئێستا له‌ژێر چاودێری كادری پزیشكی پسپۆڕدایه، له كاتێكی نزیكدا راپۆرتی پزیشكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار




