تاڵه‌بانى و مالیكى ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مالیكى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ به‌غداد
تایبەت بە kdp.info: له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شاندێكى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا .
ئاژانسى "به‌غداد دولیه" له هه‌وا ڵێكدا ئه‌مڕۆ 18/12/2012 ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیاندا تاوتوێى بارودۆخى عێراق و دواین پێشهاته‌كانیان كردووه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگى شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن .
له‌و به‌یان نامه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت كێشه‌كان به‌ڕێگا چاره‌ى ئاشتانه چاره‌سه‌ر بكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیالۆگ.
كارزان هه‌ورامی




