ئاژانسىmiddle-east-online هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى گفتوگۆى بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كان كردۆته‌وه

ئاژانسێكى به‌ریتانى ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى عێراق كردۆته‌وه و له‌و باره‌وه هه‌وڵه‌كان ىسه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ركه‌وتوبووه.
ئاژانسىmiddle-east-online به‌ریتانى له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رانبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌بووه و ده‌رگاى گفتوگۆكانى كردۆته‌وه له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه نێچیرڤان بارزانى له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه نووسى له هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا قابیلى چاره‌سه‌ركردنن ئه‌وه‌ش ته‌واو ئه‌وه نیشانده‌دات كه ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
له درێژه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه بۆ نیشاندانى نییه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێم چه‌ند جارسه‌ردانى به‌غداى كردووه و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌وڵه‌كانى له‌وباره‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه
كارزان هه‌ورامی .




