٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆشیار زێباری دوایین پێشهاتەكانی سووریا لەگەڵ باڵێۆزی ئەمەریكا لە دیمەشق تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە kdp.info: وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ هۆشیاری زێباری، گەیشتن بە سازدانی نێودەوڵەتی و هەرێمی لەبارەی گواستنەوەی دەسەڵات بە شێویەكی ئاشتی و دیموكراسی لە سووریا بە گرنگ زانی، وەك بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردتەوە، زێباری ئەو بابەتەی لە گەڵ باڵێۆزی ئەمەریكا لەسووریا جیمس فۆرد تاوتێكرد و تێدا، هەڵوێست و رۆلی عێراقی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەی سووریا و پێشهاتەكانی خستۆتەروو، بەشێوەیەك كە لە هەوڵی بەردەوام دایە تا هەڵویستێكی هاوبەشی میانرەوانە لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو ووڵاتە بگرێتەر، زێباری هەوڵەكانی نوێنەری نیودەوڵەتی عەرەبی ئەخزەر ئیبراهیمی لەوباریەوە بە باش زانیوە. شایەنی باسە لە دیدارەكەدا بالێۆزی ئەمەریكا لە عێراق رۆبەرت ستیفن بیكرۆفت ئامادەی بووە .

هەواڵی پەیوەندیدار