عێراق و کوێت دەیان رێککەوتن ئیمزادەکەن

بەغدا – تایبەت بە kdp.info : دواى چەند رۆژێکى کەمى داهاتوو، وەک ئاماژەیەک بۆ ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکانى نێوانیان، هەردوو ووڵاتى عێراق و کوێت دە رێککەوتنى جۆراجۆر ئیمزا دەکەن، جێگرى سەرۆک وەزیرانى کوێت سەباح خالد ئەحمەد سباح لە لێدوانێکى بۆ حەل نیوز گووتى:کوێت هاریکارى باشى بەغدا کردووە، تا عێراق لە بەندى حەفتەمى نەتەوەیەکگرتووەکان دەر بهێنرێت، هاوکات عێراقیش بەشێکى زۆرى قەرزەکانى سەرى بە کوێت داوەتەوە، ئەوەش پاڵنەرێکى باش بووە، تا دەوڵەتى کوێت چەند پەیوەندییەکى هەمەلایەنە لە گەڵ ئەو ووڵاتە ئیمزا بکات، جێگرى سەرۆک وەزیرانى کوێت ئەوەشى راگەیاند: لە داهاتوویەکى نزیکدا سەرۆک وەزیران جابر موبارەک ئەحمەد ئال سوباح سەردانى بەغدا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو ووڵاتە دە رێگگەوتن ئیمزا دەکات. شایەنى باسە بەپێى رێککەوتنى نێوان هەردوو ووڵات (کوێت و عێراق) کە لەساڵى 1990 لەلایەن بەرپرسانى باڵاى ئەو کات ئیمزاکراوە، هەردوولا پابەندى هەڵدانەوەى پەرەکى نوێ لە مێژووى نێوان دەدەنەوە، پاش ئەوەى حکوومەتى ئەوساى عێراق لەرێگاى رێکارى سەربازى کوێتى داگیر کرد .




