٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەنگیر چاندار" ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین هەبێت بێگۆمان دەوڵەتی کوردیش دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

رۆژنامەنووس و گەورە نووسەری تورک جەنگیز چاندار لە میانەی بەشداری کردنی خۆی لە کونفرانسی مافی زمان و کێشەی کورد لە دیاربەکردا وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین هەبێت بێگۆمان دەوڵەتی کوردیش دەبێت.

چاندار لە درێژەی وتەکانی خۆیدا باسی هەڵەکانی حکوومەتەکانی رابردووی تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد کرد و وتی" بە هۆی ئەو هەڵە و هەڵوێستە ناسەردەمییانەی بەرپرسانی تورکیاوە چەندین ساڵە تورکیا نەیتوانیوە پرسی کورد چارەسەر بکات هەر بۆیە ئێستا تورکیا بە دەست پرسی کوردەوە گیری خواردووە.

ناوبراو باسی هەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر سووریا بە تایبەتی کوردانی سووریایشی کرد و وتی" تورکیا لە نێو خۆیدا خاوەن سیاسەت و هەڵوێستێکی هەڵەیە لە بەرامبەر کورد و پرسی کورددا و ئێستایش هەمان هەڵوێست لە بەرامبەر کورد لە سووریا پەیڕەو دەکات و ئەمەیش دەبێتە هۆکاری درۆست بوونی دوو پرسی کورد بۆ تورکیا.

چاندار ئاماژەی بەوە کردووە کە گوایا بە هۆی هاوکاری کردنی کورد لەگەڵ ئەسەددا حکوومەتی تورکیا لە دژی کورد و سیاسەتەکانی کورد لە سووریایە بەڵام من دەپرسم ئایا ئەو کاتە کە لە ساڵی 2004دا کورد لە زۆربەی هەرە زۆری شارە کوردییەکانی سووریادا لە دژی رژیمی سووریا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد ئەوە سەرۆک وەزیری تورکیا نەبوو کە لەگەڵ سەرۆکی سووریا پێکەوە سەفرەیان دەکرد؟

هەواڵی پەیوەندیدار