٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەد داوودئۆغڵوو" چارەنووسی کوردانی سووریا چارەنووسی تورکیایە

سەرچاوە: KDP.info

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتی گفتووگۆ کردنی پارلەمانی تورکیا سەبارەت بە پرۆژە بوودجەی ساڵی 2013 تورکیادا وتەیەکی پێشکەش کرد و جەختی لە سەر هەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی سووریا کردەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کورد لە سووریا فاکتەرێکی یەکجار گرنگ و سەرەکەیە و تورکیا پێخۆشە وەکو پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە ببێتە خاوەن پێگە و مافی خۆی.
داوودئۆغڵوو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا داوا لە کوردانی سووریا دەکات بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە ئوپۆزسیۆنی سووریادا بکەن و تا لە دیار کردنی داهاتووی ئەو وڵاتەدا رۆلی خۆیان بگێڕن چوونکە چارەنووسی کورد لە سووریا چارەنووسی تورکیایشە.

داوودئۆغڵوو سەبارەت بە پەیەدەیش رایگەیاند کە بە هۆی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان پەیەدە و رژیمی ئەسەددا تورکیا لە دژی پەیەدەیە بەڵام ئەگەر بێتۆ پەیەدە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت ئەوا گۆڕانیش لە هەڵوێستی تورکیا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار