عێراق.. ئەمرۆ 132 كەس كوژران و برینداربوون كە لەنێوانیان ئێرانی هەیە

بەغدا - تایبەت بە kdp.info: سەرچاوەكانی پۆلیس رایگەیاند: بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكان كە چەند شارو شارۆچكەیەكی عێراقی گرتەوە، تا دوای پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە گەیشتۆتە 132 كوژرا و بریندار.
لەسەڵاحەدین بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك، 6 كەس كوژران كە چواریان بەرەگەز ئیرانی بوون، هەروەها 25 كەسی دیكە برینداربوون، كە زۆربەشیان زیارەتكاری ئێرانی بوونە.
لە قەزای دووز دوو تەقینەوەی یەك لەدوای یەك لەرێگای دوو ئۆتۆمبێلەوە كوژران و بریندابوونی 25 كەسی لێكەوتەوە .
لە تكریت بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو 4 كەس برینداربوون و لە باشووری تكریتیش 5 پۆلیس لە رێگای 5 تەقینەوە برینداربوون.
لەدوو گوندی سەر بە پارێزگای مووسڵ بە هۆی دوو تەقینەوەی جیا 7 كەس كوژران و 15 كەسی تریش برینداربوون.
لەباشووری تكریت بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلكی بۆمبرێژكراو 5 پۆلیس كوژران.
لەباشووری رۆژئاوای تكریت بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلكی بۆمبرێژكراو یەكێك كوژرا و 5ی تریش برینداربوون.
لەمووسڵ پۆلیسك لەناو ماڵەكەی خۆی لەلایەن نەناسراوانەوە كوژرا.
لەباشووری رۆژئاوای كەركووك سەربازێك بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بریندار بوو .
وێرای برینداربوونی هاووڵاتییەك 3 هاووڵاتی دیكە لە باشووری رۆژئاوای كەركووك رفێنران.
لە باقووبە و دەورووبەری لە ئاكامی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی جیاجیا دا 18 كەس كوژران و برینداربوون .
لە ئەنبار 17 كەس كوژران و بریندار بوون بەهۆی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی.
لە بەغدا لە نێو خاڵێكی پشكنیندا بە هۆی هێرشێكەوە سەربازێك كوژراو یەكێكی تریش برینداربوو.
لە كەربەللاش موختاری گەرەكێكی ئەو شارە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كوژرا.




