وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلى12ى ئامادەیی 50%پرسیارەکانى بە هەلبژاردن بێت

هەولێر- تایبەت بەkdp.info: وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەیێک دداتە قۆتابیانی پۆلی12 ی ئامادەیی ، کەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ 50% پرسیارەکان بەشێوازی هەلبژاردن دەبێت .
لەمبارەیەوە هاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە kdp.info رایگەیاند: ئەمرۆ بەرێوبەرایەتی ئەزمونەکان بڕیارێکی زۆری گرنگی دواە بۆ قوتابیانی پۆلی 12ئامادەیی کە بۆ خوێندنی ئەمساڵ 2012_2013 داوە ئەویش ئەوەیە کە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ 50% پرسیارەکان بەشێوازی هەلبژاردن دەبێت واتا (اختیارات)، ئەم شێوازەش لەبەژوەندی قوتابیان دایە وبۆ هاوکاریکردنی ئەوانە و لەتاقیکردنەوەکانی گشتی بەکالۆریا جێبەجێ دەکرێت.
رونیشیکردوە تاوەکو ئێستائەم بڕیارە تەنهابەشەکانی زانستی ووێژەییەدەگریچتەوە و بەشی پیشەیی ناگرێتەوە.
بلند ئیبراهیم




