سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی له توركیا ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی له توركیا به سه‌رۆكایه‌تی د.حیكمه‌ت عه‌زیز ئۆغلو .
له دیدارێكدا كه سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك د. لوقمان محه‌مه‌د ساڵح و جێگرانی ئاماده‌ی بوون ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی له توركیا وێرای ستایشكردنی سیسته‌مه دیموكراسییه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌رێم ، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و یه‌كێتی یه پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م یه‌كێتی یه 52 زانكۆی سه‌ر به 12 وڵاتی ئیسلامی له خۆ ده‌گرێت و چه‌ند ساڵێكه له توركیا دروست بووه .
ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌م سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ش بۆ پارێزگای دهۆك ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی له توركیا رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌یان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی زانستی و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای ئه‌كادیمیه له‌گه‌ڵ زانكۆی دهۆك و بڕیاریش وایه یه‌كێتی یه كه یه‌كێك له كۆنگره داهاتووه‌كانی خۆی له پارێزگای دهۆك ببه‌ستێ .
سه‌رۆك بارزانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان زانكۆی دهۆك و یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی له توركیا به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند كه پێویسته زانكۆی دهۆك په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كێتیه بدات چونكه بێجگه له زانكۆكانی توركیا ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی دیكه‌ی جیهانیش له خۆ ده‌گرێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له پێشكه‌شكردنی هه‌ر ئاسانكارییه‌ك كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له زانكۆكانی كوردستاندا و بڕیاری یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانیشی به به‌ستنی یه‌كێك له كۆنگره‌كانی خۆی له پارێزگای دهۆكدا به هه‌نگاوێكی پیرۆز دانا .




