سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژماره‌یه‌ك زمانه‌وانانی ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێدانی زمانی كوردی ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك زمانه‌وانانی ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێدانی زمانی كوردی.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا ، د.كوردستان موكریانی به ناوی ئاماده‌بووانه‌وه سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و دیداره و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زمانه‌وانه نیشانه‌ی خه‌مخۆری به‌رێزیانه له هێنانه‌كایه‌ی زمانێكی یه‌كگرتووی نووسین و خوێندن كه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ناسنامه‌كه‌ی له دژوارترین و سه‌خترین رۆژگاره‌كاندا.
پاشان هه‌ر یه‌ك له پسپۆر و زمانه‌وانی ئاماده‌بوی دیداره‌كه تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مرۆی زمانی كوردی و چۆنیه‌تی پێشخستنی خسته‌ڕوو و ده‌ستنیشانی ئه‌و بوارانه‌یان كرد كه پێویسته چه‌كسازی زمانه‌وانیان تیا بكرێ و بواره‌كانیش بریتی بوون له په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ولێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌رێوه‌بردن و فه‌رمیایه‌تی و رۆشنبیری و راگه‌یاندن و ئه‌كادیمیای كوردی و چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئه‌و چاره‌سه‌ر و چاكسازییه‌یان دانا له وانه پلاندانان و په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تێكی زمانه‌وانی و دانانی فه‌رهه‌نگێكی یه‌كگرتووی كوردی و هه‌روا فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی و پسپۆری و ئه‌لفبا و راستنووسی زمانی كوردی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێنانه‌كایه‌ی زمانێكی ستانده‌ر بۆ نووسین و هه‌روا ئاخاوتن به پشت به‌ستن به پسپۆرانی بواری په‌روه‌رده‌یی و چڤاكی و ده‌روونی و زمانه‌وانی و له‌م رووه‌وه داوایان كرد هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ( په‌رله‌مان ) و به‌جێهێنان ( حكومه‌ت) هاریكاریان بێت.
سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌بایه‌خی هێنانه‌كایه‌ی زمانێكی ستانده‌ر كرد و رایگه‌یاند كه یه‌ك له ئامانجه‌كانی قبوڵكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ستانداركردنی زمانی كوردی بوو و له هه‌وڵه‌كانیشی به‌رده‌ام ده‌بێت تا ئه‌و ئامانجه دێته دی ، چونكه یه‌كێك له بنه‌ماكانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوونی زمانێكی ستاندارده ، راسته شێوازی جیاجیایان هه‌یه به‌ڵام میلله‌تان به‌و ئه‌زموونه تێپه‌ڕبون و له كۆتاییشدا توانیویانه زمانێكی ستانده‌ر بۆ خۆیان بێننه‌كایه‌وه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه یه‌كێك له شاكاره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول تێكه‌ڵبوونی هه‌موو شێوه زاره‌كانی كوردستان بوو . ئێمه ده‌زانین ئه‌م كاره ئه‌وه‌نده ئاسان نییه و پێویستی به ساڵانێك هه‌یه ، به‌ڵام ده‌بێ له ئێستاه‌وه كاری جدی بۆ بكه‌ین و زمانێكی یه‌كگرتوو بۆ نووسین وه‌ك زمانی عه‌ره‌بی بێنینه كایه‌وه و ئێوه‌ش ده‌بێ ببنه نه‌واتی ئه‌و كاره و ده‌سته‌كه‌شتان فراوانتر بكه‌ن تا هه‌موو پسپۆر و زمانه‌وانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بگرێته خۆ و پێویستیشه په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان پشتگیرییه‌كی ته‌واو له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی ئێوه بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێ نادرێ مه‌سائیلی سیاسی بخرێته ناو ئه‌و ئه‌ركه‌وه.




