٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە kdp.info: موحسن سەعدون پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ تایبەت بە kdp.info: رایگەیاند بریارە سبەی یان دووسبەی شاندێكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێكردنی تەنگژەی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، موحسن سەعدون پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی كوردستان هەروەها گوتی:ئەو سەردانە، لەدەرەوەی هەوڵەكانی جەنابی سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك كۆماری عێراقە بۆ هیوربوونەوەی بارودۆخ لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی هەرێم، سەعدون لەدرێژەی لێدوانەكەیدا گوتیشی: دوای راگرتنی هەلمَەتی راگەیاندن لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەند، كە دوێنێ یەك شەممە لەسەر داواكاری بەرێز سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ چووە بواری جێبەجێكردنەوە، چاوەڕوان دەكرێت، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەئامانجی دۆزینەوەی رێگا چارەی ئەمنی و سەربازی و بۆ كشانەوەی هێزەسەربازییەكان و هێوركردنەوەی بارودۆخ لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار