ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تیرۆرستی له‌به‌رتله 29 شه‌هید و بریندارى لێكه‌وته‌وه

به‌رتله-تایبه‌ت به kdp.info: عه‌قید سنار زاهیر هه‌ركى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 1 ى لیواى 12ى پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ناحیه‌ى به‌رتله تایبه‌ت به kdp.infoى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ كاتژمێر 5 ى به‌یانى له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتومبێلیكى مین رێژكراوله گوندى موه‌فقیه‌ى سنورى ناحیه‌ى به‌رتله كه ده‌كه‌وێته ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له سنورى پارێزگاى موصل 7 حه‌وت كه‌س كوژران و 22 ى دیكه‌ش برینداربوون.
وتیشى هه‌ر ئه‌مرۆ له گوندى توبزاوه‌ى سنورى ئه‌و شاره‌دیێه ئۆتومبێلیكى دیكه‌ى مینرێژكراو ئاماده‌كرابوو بۆ ته‌قینه‌وه‌ى به‌ڵام به‌زوترین كات هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه و توانییان كونترۆلى بار و دۆخه‌كه بكه‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بۆمبى چێنراو له‌م سنوره دانرابوون له‌وانه‌ش یه‌ك بۆمب ته‌قییه‌وه‌و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانى گیانى و ماڵى لێنه‌كه‌وته‌وه .
حكمت موسه‌یى




