٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

31 زیارەتكاری ئێرانی لەقەزای دووجێل كوژران و برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

تكریت- تایبەت بە kdp.info: ئەمرۆ سه‌ر له‌بەیانی 17-12-2012 لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوی سەر رێگا لەبەردەم پاسێكی نەفەر هەڵگر، لە شارۆچكەی دووجێل سەر بە تكریت،31 كەس كوژران و برینداربوون، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە بەغدادیە نیوزی راگەیاند: پاسەكە لەكاتی رۆیشتنی بۆ مەزارگەی هەر دوو ئیمامی عەسكەری لە سامەرا، بۆمبێكی چێنراوی ئامادەكراو لەبەردەم پاسەكە دەتەقێتەوە و لە ئاكامدا 4 زیارەتكاری ئێرانی و 2 هاووڵاتی عێراقی شەهیدبوون و 25 كەسی دیكەش بریندابوون، شایەنی باسە پێش چەند رۆژێك بەر لەئێستا تیرۆریستان پاسێكی دیكەی نەفەر هەڵگریان لە سامەڕا كردبووە ئامانج، بەهۆیەوە بەدەیان زیارەتكاری ئێرانی كوژران و برنداربوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار