باڵه‌كایه‌تى .. بارینى (15) سانتیمه‌تر به‌فر

باڵه‌كایه‌تى-تایبه‌ت به kdp.info: له ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردوو شه‌پۆلێكى به‌فر بارین ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى گرته‌وه به شێوه‌یه‌ك له سه‌ر رێگاى گشتى هاملتۆنى نێوان چۆمان – حاجى ئۆمه‌ران، (15) سانتیمه‌تر و له گوند‌و ئاوایه‌كانیشدا رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌فر باریوه.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندازیار خه‌سرۆ سادق به‌رپرسى تیمى به‌فر راماڵین سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكردن‌و پاراستنى رێگاوبانى هه‌ولێر به (kdp.info) ى راگه‌یاندین، له ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردوودا تیمه‌كانمان له سه‌ر رێگاى گشتى هاملتۆنى نێوان چۆمان – حاجى ئۆمه‌ران (15) سانتیمه‌تر به‌فریان راماڵیوه.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى بازرگانى‌و گه‌شتیارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و ئێران له‌ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران _ ته‌مه‌رچین له‌گه‌ڵ ناله‌بارى كه‌ش‌و هه‌وا له‌ناوچه‌كه به‌پێى لێدوانى (سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران) به‌هۆى به‌رده‌اوم كاركردنى تیمه‌كانى به‌فر راماڵین به‌درێژایى رێگاى چۆمان حاجى ئۆمه‌ران، بزاوته‌بازرگانى‌و گه‌شتیاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌رێوه‌ده‌چن‌و ناله‌بارى كه‌ش‌و هه‌وا هیچ كاریگه‌ریه‌كى نه‌كردۆته‌سه‌ر جموجۆڵه‌كان له‌خاڵى سنورى.
رێكار چۆمانى




