٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەلەڵمانیا خۆپێشاندان بۆ هەڵوشانەوەی ئۆپراسیۆنی دیجلە كرا

سەرچاوە: KDP.info

میونخ - تایبەت بە kdp.info: ژمارەیەك خۆپێشاندەری دانیشتووی شاری میونخی ئەڵمانیا لەبەردەم كونسڵخانەی ئەمەریكا گردبوونەوە و داوای هەڵوەشانەوە و سنووردانان بۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەناو دیجلەیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كرد، خۆپێشاندەران لە گردبوونەوەیەكەیان دا كە دروشمی نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرامبەر دروستبوونی ئەو فەرماندەیەی سەر بەمالیكی دەربڕی، هاوكات داوای ئاساییكردنەوەی بارودۆخ و جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی فیدراڵیشان كرد، لەكۆتایی گردبوونەوەكەشدا، خۆپێشاندەران بەیاننامەیەكیان ئاراستەی كونسڵخانەی ئەمەریكا كرد و داخوازی و بەشێك لەداواكانیان خستەروو.

هەواڵی پەیوەندیدار