٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەزیز وەیسی: ھەر پێشمەرگەیێکی زێرەڤانی کێشەی ھەبێت, باسەردانمان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-تایبه‌ت به kdp.info: دوای ئەوەی ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک لە پێشمەرگەی زێرەڤانی گلەیی ئەوە ده‌کەن کە موچەکەیان ماوەی  ٧٥رۆژە دواکەوتووەو داوادەکەن لێکۆڵینەوە لەکێشەکەیان بکرێت، لەبەرامبەردا فەرماندەی ھێزی زێرەڤانی ده‌ڵێت، ھەر پێشمەرگەیێکی سەر بەئەوان کێشەیێکی ھەبێت باسەردانی ئەوان بکات بۆئەوەی کێشەکەیان چارەسەربکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس باسی ئەوەی نەکردووە كێشه‌ی هه‌بێت.

عەزیز وەیسی فەرماندەی ھێزی زێرەڤانی لەلێدوانێکی تایبەدا بۆ kdp.info رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی موچەکانیان دواکەوتووە بابێن سەردانمان بکەن تاوەکو کێشەکەیان چارەسەربکەین، چونکە ناکرێت بڵێن کێشەمان ھەیە و نەشمزانیوه‌ کێشەکەیان چییە، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا کەس نەچۆتە لای ئەوان بڵێت ئەم کێشەیەمان ھەیە .

عەزیز وەیسی گوتیشی،ھەر کاتێک موچە ھاتبێت یەکسەر دابەشکراوە تەنیا ئەوانە نەبن کە کێشەیێکی ئیداریان ھەبێت وەک زواج  و منداڵ یاخود بروانامە ئەمەش بۆئەوەیە کە مافیان نەخورێ ودوای ئەوەی مامەلەکانیان بۆ تەواوکراوە موچەکانیان پێدراوە.

فەرمانده‌ی ھێزی زێرەڤانی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا رونیشیکردوەوه‌، گەر ھیچ ھۆکارێکی یاسایی نەبێت موچەکانیان پێدەدرێ، بۆیە بابێن سەردانی زێرەڤانی بکەن ئێمەش کێشەکانیان چارەسەر ده‌کەین.

لەدەزگا راگەیاندنەکان بڵاوبۆتەوە ژمارەیه‌ک پێشمەرگەی زێرەڤانی نامەیه‌کیان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و تیایدا داوایان کردووە کە موچەکانیان دواکەوتووە و ماوە ٧٥ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووەو لێکۆڵینەوە لەکێشەکەیان بکرێت، بۆئەوەی چارەسەری بکەن.

 

 

 


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار