سه‌رچاوه‌یه‌ك: مالیكی شكستی حكومه‌ته‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌در

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند مالیكی چاوی به مسته‌فا یه‌عقوبی كه‌سی دووه‌می ره‌وتی سه‌در كه‌وتووه‌و شكستی حكومه‌ته‌كه‌ی له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری خستووه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌در.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به ماڵپه‌ڕی "شه‌فه‌ق نیوز" ی راگه‌یاندووه مالكی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چاوی به مسته‌فا یه‌عقوبی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه‌وتووه‌و تێیدا یه‌عقوبی داوای له مالیكی كردووه حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌وشی دابینه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكات و زیندانییه‌كانی ره‌وته‌كه‌یان ئازادبكات و وه‌زاره‌تی ناوخۆیان پێ بدات.
مسته‌فا یه‌عقوبی له‌دوای موقته‌دا سه‌در به كه‌سی دووه‌می ره‌وتی سه‌در داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كه رونیكردووه‌ته‌وه مالیكی به یه‌عقوبی راگه‌یاندووه شكستی حكومه‌ت له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی له‌ئه‌ستۆی وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌دردایه و ئازادكردنی زیندانییه‌كانیش له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه مالیكی یه‌عقوبی راسپاردووه ئه‌و نامه‌یه بگه‌یه‌نێته موقته‌دا سه‌در كه هێرشه‌كانی سه‌ری رابگرێت.
پێشتر حسێن شه‌علان یه‌كێك له‌نوێنه‌رانی لیستی عێراقییه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف رایگه‌یاندبوو سه‌در له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سووربوو له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك هه‌فته وه‌كو مۆڵه‌ت بۆ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی تا كۆتایی به قه‌یرانی سیاسی بهێنرێت و وه‌ڵامی نامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر بدرێته‌وه.




