لەئەنجامی ژمارەیەک تەقینەوە لە پارێزگای موسل 19کەس بوونە قوربانی

موسڵ/ تایبهت به kdp.info/ بەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامی زنجیرەیەک تەقینەوە لە مجمەعێکی سەر بە شارۆچکەی بەرتلەی سەر بە پارێزگای موسل حەفت کەس شەھید بون و١٢کەسی تریش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14پارتی دیموكراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ لە (مجمەع نور) کە کوردانی شیعەی شەبەکن، نزیک لە شارۆچکەی بەرتلەی سەر بە پارێزگای موسڵ، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و10 دیكة ش برینداربوون .
سەعید مةموزینی گوتیشی، دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە ئۆتۆبێلێکی تر لەجۆری کیا تەقیەوە بەڵام خۆشبەختانە لەم تەقینەوەیەدا ھیچ قوربانییەکی لێنهكهوتەوه،لەبەرئەوەی خەڵکەکە دەیانزانی ئەگەری تەقینەوەی تر ھەیە.
مەموزینی ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرلەدوای ئەم دوو تەقینەوەیە چوار بۆمبی چێنراویش تەقیوە و لەئەنجامدا سێ کەس گیانی لەدەست داو دوو کەسیش برینداربوون.
ناوبراو راشیگەیاند، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەرەقۆش، ھاوکات چەندین خانوو و ئۆتومبێلی ھاووڵاتیانیش زیانیان پێگەیشتووە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی14پارتی دیموکراتی کوردستان رونیشیکردووە، دوای تەقینەوەکان ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکان و دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.
بڵند ئیبراھیم




