حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال ته‌رخان ده‌كات

له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌رخان بكرێت.
ئه‌مڕۆ عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ت كه پێكهاتبوو له كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری دهۆك و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی قه‌زای شه‌نگالی كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و به‌رپرسانی شاره‌كه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا و دواتر له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌م شاره گفتوگۆی كرد و راسته‌وخۆ په‌یامی سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی پێڕاگه‌یاندن و دڵنیایكردنه‌وه كه هه‌رێم سه‌ره‌ڕای یارمه‌تیدانیان له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه، له‌رووی سیاسیشه‌وه‌و به‌پێی ده‌ستوری عیراق پشتیوانیان ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی كوردستانه‌كه‌یان.
له‌م سه‌ردانه مه‌یدانیه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ هاووڵاتیانی قه‌زای شه‌نگالی روونكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ناوچانه به به‌شێك له‌خۆی ده‌زانێت و دانیشتوان و فه‌رهه‌نگ و خاكه‌كه‌شی به‌شێكی گرنگی مێژووی كوردستان پێكده‌هێنن، به‌ڵام هه‌رێمی كورستان بڕوای وایه به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عیراق و به‌دیاریكراویش ماده‌ی 140 چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه یه‌كلایی بكرێته‌وه و هه‌مومان رێز له‌ئیراده‌ی دانیشتوانه‌كانی بگرین، به‌ڵام تائه‌م پرۆسه‌یه ته‌واو ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم درێغی له‌خزمه‌تكردن و بایه‌خپێدانتان ناكات.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌راوێزخستنی ته‌واوی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش شاری شه‌نگال، ته‌نیا له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵكو به‌درێژایی مێژووی عیراق ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته به حوكمی پێكهاته‌كه‌ی رووبه‌ڕوی زڵم و په‌رواوێزخستن بۆته‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌ی كوردستانی بوونی خۆیان نه‌بوون، بۆیه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت به‌ده‌نگ ئێوه‌وه بچێت.
وتیشی: "كابینه‌كانی تری حكومه‌ت ئاوڕیان له‌م ناوچه‌یه داوه‌ته‌وه و ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژكردوون، به‌ڵام كابینه‌ی حه‌وته‌م بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه بایه‌خی تایبه‌ت به‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بدات".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یارمه‌تی ئه‌و ناوچانه، رونیشیكرده‌وه كه له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه حكومه‌تی عیراق ئاوڕی زیاتر له پێداویستی و داخوازی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بداته‌وه و بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین بكات و جیاوازییان نه‌كرێت له‌چاو شوێنه‌كانی تر‌و ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاشكراشی كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه بودجه‌یه‌ك به‌بڕی زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچه‌كه‌ن ته‌رخان بكات، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه هه‌ماهه‌نگی بكات و به‌پێی پێداویستی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان دابه‌ش بكرێت.
وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی پێكرد پڕۆژه‌كان له‌بواری رێگه‌وبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و لایه‌نه‌كانی تری خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌بن و هه‌موو دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه بێ جیاوازی لێی سودمه‌ند ده‌بن.
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی هاوڕێی له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شه‌نگال و زومار كۆبوه‌وه و به‌رپرسانی ئیداری خۆشحاڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و وه‌كو نیشانه‌ی بایه‌خپێدانی هه‌رێم وه‌سفیان كرد و داوایان كرد حكومه‌تی هه‌رێم پێش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه، هاریكاریان بكات كه بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی كوردستان، هه‌روا باسیان له‌وه‌شكرد كه ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه هه‌ڵمه‌تێكی باشی ئاوه‌دانی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆیان ته‌رخانده‌كرێت، به‌شی لانی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان ناكات .
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیداریه‌كانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانانه به‌رده‌وام ده‌بن و "په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ی مه‌یدانی و نزیك له‌خه‌ڵك كاربكه‌ین، ئێوه‌ش به‌شێكن له‌ئێمه و درێغی له‌خزمه‌تكردنتان ناكه‌ینه‌وه به‌پێی توانا".
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد كه له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه هاریكارو پشتیوانی ناوچه‌كه ده‌بن و "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانیانه‌وه له‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان به‌دوور بن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كه‌ریم شه‌نگاری ئاماژه‌ی به پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ داكۆكی له‌ئه‌منیه‌ت و ئارامی ده‌ڤه‌ره‌كه.




