شاندێکی پارتی چاوی به‌سکرتێری گشتی پارتی گه‌لی ئیسپانی ده‌که‌وێت

ئیسپانیا-تایبه‌ت به kdp.info: شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان که پێک هاتبوو له دلاوه‌ر ئاژگه‌ی و شێرکۆ حه‌بیب ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی خوزیه ماری ئه‌زنار سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسپانیا، سه‌رۆکی ده‌زگای هزری وسیاسی (FAES)، به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای ناوبراوی کرد که له ماوه‌ی نێوان 10-14/12/2012 له شاری مه‌درید به‌ئاماده بوونی نوێنه‌ری چه‌ندین حزبی سیاسی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وسه‌رووی ئافریقیا ساز کرا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه دا ئه‌وه‌شی خسته روو که ئه‌وان وه‌ک حزبی ده‌سه‌ڵات هاوکاری و پاڵپشیتی میلله‌ت و حزبه‌که‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌پێش بردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی و دابین کردنی مافه‌کان، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مرۆی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی چه‌ند لایه‌نه‌کی ئێراقی بۆ ئاژاوه‌و، شاندی پارتی باسی له مه‌ترسی ئاڵۆزی بارودۆخه‌که‌و سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆریه‌ت به‌تێروته‌سه‌ل کرد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی پارتیمان و سه‌رۆک بارزانی بۆ هێور کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که پابه‌ند بوون به ده‌ستور کرد، له لای خۆیه‌وه به‌رێز خوزیه ئازنار گرنگی پابه‌ند بوون به ده‌ستور پێکهاته‌ی ئێراق به هه‌ند وه‌رگرت و پشتگیری خۆی بۆ هه‌موو شێوه چاره‌سه‌یه‌کی دیموکراسی ده‌ربری.
هه‌ر له میانه‌ی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وانه شاندی پارتی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی گه‌لی ئیسپانی ده‌سه‌ڵات دار کۆبوونه‌وه و باسی له ره‌وشی ئه‌مرۆی کوردستان و سه‌قامگیری و هێوری بوونی ئاسایش کرد، هه‌ر له‌و روانگه ئاماژه‌یان به بوونی چه‌ندین کۆمپانی بیانی کرد که کاری وه‌به‌رهێنان له کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باس له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی گه‌لی ئیسپانی کرا.
له لایه‌کی دیکه‌وه شاندی پارتی و شانده‌کانی تری به‌شدار بوو سه‌ردانی ماڵی عه‌ره‌بی یان کرد، که به‌شێکه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سه‌روی ئه‌فریقیا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بۆ کاروباری هاوکاری مرۆیی،ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له شاندی پارتی باسی له په‌یوه‌ندی و کردنه‌وه‌ی گۆنسڵگه‌ری ئیسپانیا له کوردستان کرا و به‌ڵێنی به‌دوا چوونی ئه‌و بابه‌ته‌ی دا.
ئه‌مه‌و له کۆنفرانسه چه‌ندین کۆمپانی ئیسپانی ئاماده‌ی بوون و باس له کاروچالاکییه‌کان له ناوچه‌کرا، و هیوایان خواست که بتوانن له کوردستانیش کاره‌کانیان به ئه‌نجام بکه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیری بازرگانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ سه‌ردانی کوردستان وابریاره له مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو ئه‌و سه‌ردانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت.
له سه‌ردانی شاری توله‌یته شاندی پارتمان چاوی که‌وت به سکرتێری گشتی پارتی گه‌لی ئیسپانی ده‌سه‌ڵات دار خاتوو ماریا دیکۆسپیداڵ وسڵاو و رێزی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تی پێگه‌یاند و ئارم و په‌یروپرۆکرامی وه‌ک دیاری پێشکه‌ش کرا ، له لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کرد، له وته‌یه‌ک ئاماژه‌ی به گۆرانکاریه‌کانی ناوچه کرد و گوتی سیسته‌می فیدراڵی گونجاوترین شێوازه بۆ پاڵپشتی دیموکراسی. هه‌ر گه‌و شاره شاندی پارتی چاوی که‌وت به به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گه‌ل و باس له په‌یوه‌ندی هه‌ردوو و لا و چۆنیه‌تی زیاتر به‌ره‌وپێش چوونی کرا، هه‌روه‌ها جموجۆله‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له پشتگوێ خستنی ده‌ستور رێککه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که بوو، شایانی باسه شاندی پارتی له میانه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه له‌گه‌ڵ جوی حمسی یاریده‌ری سکرتێری گشتی حزبی که‌تایبی لوبنانی، و نوێنه‌ری حزبی وه‌سه‌تی میسری و خاتوو ره‌تیبه ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌زائیری که‌وت، هه‌روه‌ها سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له ئیسپانیا کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز دابان شه‌ده‌له و کارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تی به گه‌رمی پێشوازی کرا.
شایانی باسه ئه‌و ده‌زگایه سه‌ر به پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵات داری ئیسپانی و جوزیه ماریا ئه‌زنار سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسپانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، و پارتی دیموکراتی کوردستان تاکه پارته له سه‌ر ئاستی کوردستان و ئێراق بانگهێشت کرا بوو.




