سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بودجەی ساڵی2013-ی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دهکات

ههولێر- تایبهت بهkdp.info: بریارە سبەی رۆژی دووشەمە 17-12-2012 ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەنووسراوێکی فەرمی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی2013ی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکات.
لەمبارەیەوە سەعد خالد رێکخەری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شورای ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2013- ی ھەرێمی کوردستانی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئەوەش دوای ئەوەی لەھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پرۆژە یاسایەی پەسەند کرد و بۆ ئەوانی رەوانە کردبوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ بکەن.
سەعد خالد گوتیشی، ھیچ گۆرانکارییهکی جەوھەری لەلایەن ئەنجوومەنی شورا لە پرۆژە یاساکە نەکراوە به تایبەت لە ژمارەکان، بۆیە بەیانی بەنووسراوێکی فەرمی رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دهکەین بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکەن. ناوبراو روونیشیکردەوە، بودجەی ساڵی 2013ی ھەرێمی کوردستان بڕەکەی 14ترلیۆن و406ملیار و735ملیۆن دینارە.




