٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێدانی پێشینەکان بە ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌kdp.info: سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێدانی پێشینەکان به‌ ھاووڵاتیان بەشێوەیه‌کی کاتی راگیرا، بەلام بەفەرمی رانەگیراوەو دەستپێدکاتەوە.

لەمبارەیەوە دلێر تارق وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.info رایگەیاند: تائێستا وەزارەتی دارایی بەشێوەیه‌کی فەرمی پێدانی پێشینەکانی خانووبەرەو کشتوکال و پیشەسازی و سلفەی عەقاری رانەگرتووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەموو سالێک تەسفیاتی حیسابی ھەیە بۆیە جارێ بەشێوەیه‌کی کاتی راگیراوە، بەڵام بەفەرمی رانەگیراوە و بەردەوام ده‌بێت.

دلێر تارق لەدرێژەی لێدوانەکه‌یدا گوتیشی، ھەر کاتێ تەسفیەی حیسابی تەوابیت پێدانی پێشینەکان بەردەوام ده‌بێت، چونکە لەھەموو وڵاتان وایە پێش سەری سال تەسفیەی حیسابی ده‌کرێ.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەره‌تای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ھەشت زیاترلە ٣٥ ھەزار کەس سوودمەند بوونە لەپێشینەی خانووبەرە لە ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار