٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن گفتوگۆكانی وەفدی سەربازی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە Kdp.info: لەوەڵامی دەستپێشخەریەكەی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ هێوكردنەوەی گرژیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە ئەمڕۆو هەڵمەتەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان رابگرێت و كەسایەتییەكی سیاسی كورد كە لەهەمانكاتدا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشە دەڵێت ئەمە بەشێكی كەمە لە چارەسەر كردنی گرژییەكان و هەنگاوی دوای ئەمە دەسپێكردنەوەی دانووسان و گفتوگۆیە.

د. مەحمود عوسمان كەسایەتی سیاسی كورد و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" دوای دەستپێشخەریەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان قوبڵی راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندنی كردووەو هەنگاوی دوای ئەمە بریتی دەبێت لە دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەو دانیشتنەكانی نێوان وەفدە سەربازی و هونەرییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 لەوەڵامی پرسیاری" ئایا ئەمە بەشێكە لە چارەسەركردنی گرژییەكان" د.مەحمود وتی" بەڵێ، بەڵام ئەمە بەشێكی كەمە لە چارەسەری بارودۆخەكە، چونكە ئێستا گرژی هەیە لە رووی سەربازی و ئەمەش لە ناكۆكیە سیاسییەكانەوە هاتووەو دەبێت ناكۆكیە سیاسییەكان چارەسەر بكرێت ئینجا ناكۆكیەكانی تر نێوان هەولێر و بەغداو سەرجەم كوتلە عێراقییەكان چارەسەر بكرێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار