مالیكی هانا بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌بات

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق داوایان لێكردووه نێوانگیریی بكات له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراق.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (22ی ئایار)ی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاند: داوانامه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه بۆ نێوانگیریی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك (سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان)و له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: سه‌ره‌تا سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئاگاداربوون له نزیكه‌وه له دواترین هه‌ڵوێسته‌كانی، دواتریش چاوی به سه‌ركرده كورده‌كانی دیكه ده‌كه‌وێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست‌و دواتر چاوی ده‌كه‌وێت به سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست وتیشی: "بانگهێشتنامه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ئاڕاسته‌م كراوه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا گفتوگۆ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چیمان پێده‌كرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسی عیراق، كه زیانی گه‌یاندووه به هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازی".




