سەرۆكایەتی كۆمار رەزامەندی بۆ لەسێدارەدانی 28 تیرۆریست دەربڕی

بەغدا- تایبەت بەkdp.info: سەرچاوەیەكی بەرپرس لەسەرۆكایەتی كۆماری عێراقی فیدراڵ رایگەیاند: بۆ لەسیداردانی 28 تیرۆریستی تاوانبار بەكردەوەی جۆراجۆری كوشتنی هاووڵاتیان، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەزامەندی نیشانداوە،سەرچاوەكە بە شەفق نیوزی راگەیاند: لە هەفتەی پێشوو دادگای تاوانەكانی ناوەندی بریاری لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی سەر بەناو دەڵەوتی ئیسلامی دەركرد، هاوكات وەزارتی دادی عێراق لەمانگی رابردوو دا بریاری لەسێدارەدانی بەسەر 10 تیرۆریست جێبەجێ كرد، ئەمرۆش یەك شەممە 16-12-2012 سەرۆكایەتی كۆمار بریاری لەسێدارەدانی 28 تیرۆریستی پەسەند كرد. شایەنی باسە كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای لەحكوومەتی عێراق كردووە، جێبەجێ كردنی بریاری لەسێدارەدان رابگرێت.




