٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر: لە پەراوێزی بەرێوەچوونی ریفراندۆم تووندوتیژی دروست بوو

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info: دوای هەڵاوێركردنی نزیكەی نەوەد و هەشت لە سەدای دەنگەكان لە سەر پرۆژەی دەستووری نوێ كە دوێنێ شەممە 1-12-2012 یەكەمین رایفراندۆم لە میسر كرا، لەكۆی ئەم دە پارێزگایەی كە پرۆسەكەی تێدا كرا، هەشت پارێزگای میسر بە زۆرینە پشتگیری دەستووركەیان كرد، لە هەر دوو پارێزگای قاهیرە و غەربییەش زۆرینە لەدژی بوون . لەم ریفراندۆمەدا، نزیكەی بیست و شەش ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان كرد و بەپێی ئامارە نافەرمییەكانیش كە لە هەندێ دەزگای راگەیاندن بڵاو كراوەتەوە، پرۆژەی دەستووری نوێ بەم شێوەیە بووە: رێژەی پەنجاو حەفت لە سەدای دەنگەكان بە (بەڵی) و رێژەی چل و سێ لەسەدای دەگەكان (نەخێر) بووە، لە پەراوێزی بەرێوەچوونی قۆناغی یەكەمی ریفراندۆمەكەش، توندو تیژی لێكەوتەوە، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هەندێ لە سەلەفییەكان هێرشیان كردۆتە سەر بارەگایەكی حزبی وەفدی ئۆپۆزسیۆن و دەست بەجێ ئاگریان تێبەرداوە، بەهۆیەوەش سەركردەیەكی ئەم حزبە بریندار بووە و ئافرەتێكیش لە گوندێكی نزیك شاری تەنتا كوژراوە و هەژدە كەسی دیكەش لە چەند رووداوێكی توندو تیژی دیكەی میسر بریندار بوون. شایەنی باسە وابریارە قۆناغی دووەمی ریفراندۆم لەسەر دەستووری هەمواركراوی میسر رۆژی شەممەی داهاتوو بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار