٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆیەکی ئەمریکی جینۆسایدی کورد بە دیکۆمێنت دەکات

سەرچاوە: Rudaw

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پارێزگاری سلێمانی بە مەبەستی بە دیکۆمێنت کردنی جینۆسایدی گەلی کورد، گرێبەستێک لەگەڵ زانکۆی تامپڵی ئەمریکی مۆر دەکەن.

فواد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "بە مەبەستی زیندوو هێشتنەوەی یادی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران، کەلوپەلی قوربانیان و دروست کردنی فیلمی دیکۆمێنتاری لەسەر کارەساتی ئەنفال و جینۆسایدی کورد، گرێبەستێک لەگەڵ زانکۆی تامپڵی فیلادلفیای ئەمریکا مۆر کراوە".

فواد عوسمان گوتیشی "ئەو گرێبەستە به ئامادەبوونی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی تامپڵی فیلادلفیا لە سلێمانی مۆر کرا".

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون راشیگەیاند "ئەو پڕۆژەیە 9 مانگ دەخایەنێت. بودجەکەی لە لایەن پارێزگاری سلێمانیەوە دابین دەکرێت و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان تەنها سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات".

ناوبراو گوتیشی "زانکۆی تامپڵ کە لەسەر جینۆساید و کۆمەڵکوژی کار دەکات، هەموو ئەو بەڵگەنامانەی لە کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان بەجێ ماون، بە مەبەستی زیندوو راگرتنی و ناساندنی به کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەرشیڤ دەکات".
فواد عوسمان راشیگەیاند "گرێبەستەکە ئەوش دەگرێتەوە ژووری تایبەت بۆ راگڕتنی ئەو بەڵگەنامانە دابندرێت و راهێنان بۆ چۆنێتی پاڕاستنیان دەکرێت".

ئەو بەڵگەنامانە لە یەکێک مۆنۆمێنتەکانی کوردستان دەپارێزرێن

هەواڵی پەیوەندیدار