٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنج هەزار دینار بە هەر كەسێك دەدرێت لە قوتابخانەكانی خوێندنی خێرا بخوێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بڕوا بەرزنجی/ هەولێر- تایبەت بە kdp.info: لەسەر داوای دەستەی گشتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراق بەهاوكاری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وابڕیارە لەمەودوا بۆ هەر رۆژێكی خوێندن لە قوتابخانەكانی خوێندنی خێرا بڕی 5000 دینار بە هەر هاووڵاتیەك بدرێت.

 بورهان محمد فەرەج ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" لە رۆژانی رابردوو دەستەی نەهێشتنی نەخوێندەواری داوای لە ئێمە كرد كە وەكو ئەندامانی پەرلەمان پاڵپشتی داواكارییەكیان بین بۆ كەمكردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لە سەرتاسەری عێراق، ئەویش بە پێشكەشكردنی داوایەكی فەرمی بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی بڕە پارەیەك بۆ ئەو مەبەستە.

 وتیشی" ئێمە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەو پرۆژەیە راگەیاندووەو ئامادەیی هەر هاوكارییەكین و لە پرۆژەكەدا هاتووە كە بڕی پێنج هەزار دیناری عێراقی رۆژانە بەهەر هاووڵاتییەك بدرێت كە بۆ خوێندەوار بوونی بەشداری لە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری بكات و بچێتە قوتابخانە خوێندنی خێراكان، بەڵام دەبێت ئەوە بگوترێت كە خوێندن لەوجۆرە قوتابخانانە هەموو رۆژێك نییە بەڵكو هەفتەی دوو رۆژ دەوام دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار