خوزاعی :تەنگەژەی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو هێوربوونەوە دەچێت

بەغدا- تایبەتبە kdp.info: جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ خزیەر خوزاعی رایگەیاند: هەوڵی سەركردەكانی عێراق بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخ و تەنگەژەی نێوان هەولێر و بەغدا ئاكامی باشی هەبووە و رێككەوتنێكی سەرەتاییش لەو بارەیەوە هاتۆتە ئاراوە، لەبەیاننامەیەكدا جێگری سەرۆك كۆماری عێراق هەروەها رایگەیاند: هەوڵەكانی هەر دوو بەرێزان سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی تەنگەژەكان دەرنجامی باشی لێكەوتۆتەوە، لەبارەی تەنگەژەی نێوان هەولێر و بەغداش رێككەوتنێكی سەرەتایی بە پشتبەستن بەدەستوور، بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە، رەزامەندی لایەنەكانی عێراقی لێ وەرگیراوە، لەبەیاننامەكدا خوزاعی گەشبینی دەربری لە چارەسەربوونی تەنگەژەی نێوان هەولێر و بەغدا، وای چاوەڕوان كرد، كە لە ئایندەدا عێراق سەقامگیری پتر بەخۆوە ببینێت.




