عێراق و ئێران لەسەر گۆرینەوەی زانیاری هەواڵگری و تەكنۆلۆجی سەربازی رێككەوتن

بەغدا/تایبەتبە kdp.info: سەرچاوەیەكی ئاگادار رۆژی یەكشەممە 16-12-2012 رایگەیاند: هەردوو حكوومەتی ئێران و عێراق رێككەوتوون لەسەر گۆرینەوەی زانیاری هەواڵگری و تەكنەلۆجی سەربازی و مەشق پێكردن و چەند كارێكی دیكە، سەرچاوەكە كە نەویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە شەفق نیوزی راگەیاند، ئەو رێككەوتنە لەرووی سەربازییەوە گشتییەوە هەموو لایەكانی بواری سەربازی دەگرێتەوە، سەرچاوەكە ئەوەشی گوت: حكوومەتی ناوەند بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی تا ئێستا نەیتوانیوە رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەمەریكا لە بواری سەربازی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیەش لە بڕی ئەمەریكا، ئێران هاوكاری دەكات و ناوە ناوە رێككەوتنی جۆراجۆری سەربازی ئیمزا دەكات، لەدرێژەی لێدوانەكەیدا سەرچاوەكە گوتیشی: لەبەرامبەر ئەو هاوكارییانە مالكی پەیمانی بە ئێران داوە، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری سزا ئابوورییەكانی نێودەولەتی هاوكاری بكات. شایەنی باسە ماوەیەك بەر لەئێستا فەرماندەی پاسەواناكانی شۆرشی ئیسلامی ئێران، داوای لەعێراق كرد، بەدرێژایی سنووری لەگەڵ ئێران هاریكارییەكانی نێوانیان لەبواری چەكدا پەرە پێبدات.




