٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Kdp.infoهۆكاری بایكۆتكردنی پرۆژەی پەرلەمانی گەنجان لەلایەن زیاتر لە 200 رێكخراوەوە بڵاودەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو رێكخراوی undpبەهاوكاری چەند رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی هەڵسا بە ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك بۆ چەندین رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و چالاكوانانی بواری لاوان و گەنجان بەمەبەستی دامەزراندنی پەرلەمانی گەنجان لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق، بەڵام لە كۆبونەوەكانی دواتری هاوشێوەدا زیاتر لە 200 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بایكۆتی ئەو پرۆژەیان كرد و وتەبێژی فیدراسیۆنی رێكخراوە ناحكومییەكانیش هۆكاری ئەو بایكۆتكردنە دەخاتە روو.

 سیروان گەردی وتەبێژی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" ئێمە لە سەرەتاوە لەبناغەی ئەو پرۆژەیە لەگەڵ بووین و لەكۆبونەوەی سەرەتادا باس لە چەند خاڵێك كراو هەموو لەسەری رازی بووین، بەڵام دواتر ئێمە بۆمان دەركەوت كە جیاوازی لەنێوان شارەكان بەتایبەتی هەولێر و سلێمانی كراوەو بەجۆرێك پشكی ئەندامانی پەرلەمانی گەنجان لە سلێمانی زیاتردانراوە لە هەولێر كە ئەمە بۆ ئێمە جێگای سەرنج بوو ئەمە یەكێك بوو لەهۆكارەكان كە پێویستە هیچ جیاوازیەك لەنێوان شار و لایەنی سیاسی و هیچ شتێكی تر نەكرێت.

 وتیشی" هۆكارێكی تری ئەو بایكۆتكردنەی ئێمە بریتی بوو لەوەی كەلە دوای كۆبونەوەكانی رێكخەرانی پرۆژەكە بۆمان دەركەوت كە هەریەك لە یەكێتی لاوان و یەكێتی گەنجان وەكو دوو رێكخراو كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لاو و گەنج ئەندامی ئەو دوو رێكخراوەن پەراوێزخراون و خراونەتە دەرەوەی بازنەی پرۆژەكە، ئێستاش ئێمە ئامادەین بەشداربین لەو پرۆژە گرنگە بەمەرجێك ئەو خاڵانەی كە بۆتە نیگەرانی ئێمە چارەسەر بكرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار