بەرپرسێکی ئێران: موشەکی باتریوت لە تورکیا، بە واتای "شەڕی جیهانی"ە

رۆیتەرز/شەممە ١٥-١٢-٢٠١٢ / سەرچاوەیەکی ئێرانی لە زاری سەرکردەیەکی سوپای ئێرانی رایگەیاندووە، پێداگری پەیمانی ئەتلەسی لەسەر بڵاوکردنەوەی موشەکی باتریوت لەسەر سنوورەکانی سوریا - تورکیا، دەتوانێت ببێتە مایەی هەڵگیرسانی " شەڕی جیهانی" کە ئەوروپاش دەگرێتەوە.
لە نۆڤێمبەری رابردوو تورکیا داوای لە پەیمانی ئەتلەسی کردبوو، موشەکی باتریوتی پێبدەن بۆ خۆپارێزی لە هەڕەشەی موشەک یا فڕۆکەکانی سوریا، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سنوری خۆی، دوای ئەوەی چەندینجار بەر ئاگربارانی سوریا بوویەوە، لەئەنجامی سەرهەڵدانی شەڕی ناەخۆیی لەم وڵاتەدا.
لەمبارەوە ژەنەرال حەسەن فەیروز ئابادی سەرکردەی سوپای هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران رایگەیاندووە دەیەوێت تورکیای دراوسێیان هەست بە ئارامی بکات، لەهەمان کاتیشدا داوای لە ناتۆ کرد واز لە پلانی بڵاوکردنەوەی موشەکی پاتریوت بهێنێت.
فەیروزی بۆ ئاژانسی تەلەبە رایگەیاند " هەموو موشەکانی باتریوت نیشانەی خراپەیە لەسەر نەخشەی جیهان، دەبێتە هۆکار بۆ هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی. ئەوان دەیانەوێت پلان بۆ شەڕی جیهانی دابڕێژن، ئەمەش کارێکی مەترسیدارە بۆ سەر مرۆڤایەتی و دوارۆژی ئەوروپا.




