٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری مالكی 150 ئەفسەری دەرکراوی بەعسی دەگێڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا/ تایبەت بە kdp.info/ سەرچاوەیەكی حكوومی ڕایگەیاند: نووری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گەڕانەوەی 150 ئەفسەری سەردەمی حزبی بەعسی رووخێنراو، سەرچاوە حكوومییەكە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، مالكی لە چەندین بۆنەدا باسی لەگەڕانەوەی ئەفسەرە بەعسییە دوورخراوەكان دەكات و ئێستاش  رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گەڕانەوەی 150 ئەفسەر كە ئەفسەرەکان پلەی سەربازی جیایان هەیە، سەرچاوەكە ئەوەشی گوت ئەو ئەفسەرانەی كە بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ دەرچووە، لەزۆربەی ناوچە و شارەکانی عێراقن. شایەنی باسە عەبدولئەمیر زەیدی كە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  دیجلەیە ئەویش یەكێك بووە لەئەفسەرەكانی بەعس و ئێستا ئەو فەرماندەییە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەرێوەدەبات. 

هەواڵی پەیوەندیدار