٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر دووەمین كۆنگرەی زانستی بۆ زمانی كوردی ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر/ تایبەت بە kdp.info/  ئازاد حەمەدەمین سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند: رۆژی یەك شەممە 16.12.2012 بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە شارەزایانی زمانەوانی و رۆژنامەنووسان، لە ژێر ناونیشانی (زمان ناسنامەی نەتەوەیە)، دووەمین كۆنگرەی زانستی زمانەوانی لەشاری هەولێر سازدەكرێت، سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە kdp.infoگوتیشی: كۆنگرەكە سێ‌ رۆژ دەخایێنێت و كارەكانیشی بریتی دەبێت لەدوو تەوەر، یەكەمیان  لەسەر رۆلی پەروەردە لە زمان و دوومیان لەسەر  رۆلی رۆژنامە و راگەیاندن لە زمان دەبێت، هاوكات حەمەدەمین گوتیشی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو و پەروەردە و  رۆشنبیری و هەروەها ئەکادیمیای زمانی كوردی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەشداری لەو كۆنگرە زانستییە دەكەن ، كە نزیكەی شەش مانگە، ئامادەكاری بۆ دەكرێت‌ ،شایەنی باسە كۆنگرەی یەكەمی زانستی زمان، پار لەشاری هەولێر بەرێوەچوو، تێیدا كۆمەڵێك پیشنیاز لەمەڕ زمانی کوردی و چارەسەری کێشەکان خرایەروو .

هەواڵی پەیوەندیدار