20 پەناهەندەی عێراقی لە نێو گەمییەكی بچووك لە دوورگەیەکی یۆنان خنكان

یۆنان/ kdp.info/ پۆلیسی یۆنان رایگەیاند گەمییەكی بچووك كە پەناهەندەی نایاسایی هەڵگرتبوو، پێش گەیشتنی بە یۆنان لە نزیك دوورگەی لیسفوسی رۆژئاوا كەوتە ژێر ئاوەوە و بە هۆیەوە 20 پەناهەندە بوونە قوربانی، سەرچاوەكەی پۆلیسی یۆنان ئەوەشی گوت: گەمییەكە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2012.12.16 لەتوركیاوە بەرەو یۆنان بەرێكەوتبوو، 28 سەرنشینی هەڵگرتبوو، وەك یەكێك لە رزگار بووەكان باسی لێوە كردووە، لەبەر بەهێزی تەوژمی با، گەمییەكە لەنزیك دوورگەی ناوبراو نوقمی ژێر ئاو بووە، رزگاربووی رووداوەكەش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سەرجەم پەناهەندەكان عێراقی بوونە و هەر یەك 2000 دۆلاری داوە، بۆ گواستنەوەیان لەتوركیاوە بۆ یۆنان .شایەنی باسە پۆلیسی دوورگەی لیسفوس تەرمی 20 كەسی دۆزیوەتەوە بەدوای دۆزینەوەی پەناهەندەكانی تریشەوەیە.




