راوێژكارێكی تاڵه‌بانی: مالیكی به‌ده‌سته‌واژه‌ى به‌عس و زمانی تاریق عه‌زیز قسه‌ده‌كات

راوێژكارێكی تاڵه‌بانی، ڕایگه‌یاند مالیكی گره‌و له‌سه‌ر دابه‌شبوونی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات، هاوكات به‌وه‌ش تۆمه‌تباری ده‌كات كه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێت هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی رێژێمی به‌عسن.
فه‌خری كه‌ریم راوێژكاری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ئێن ئاڕ تی)، كه رۆژی پێنج شه‌ممه په‌خش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، مالیكی و گروپه‌كه‌ی، رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد و خۆ په‌رستییه‌كه‌شی ورده ورده باڵ به‌سه‌ر شانۆی سیاسی‌دا ده‌كێشێت.
فه‌خری كه‌ریم، كه هاوكات سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌لمه‌دایه بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت، ئه‌و قسانه‌ی مالیكی ده‌یكات ده‌سته‌واژه‌ی رژێمی پێشوون و ئه‌و زمانه‌شی پێی ده‌دوێت، ئه‌و زمانه‌یه كه كاتی خۆی تارق عه‌زیز قسه‌ی پێده‌كرد.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مالیكیشه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا، فه‌خری كه‌ریم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مالیكی گره‌و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌بڕوای راوێژكاره‌كه‌ی تاڵه‌بانیش هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لێكترازاندنی تاڵه‌بانی و بارزانی، بووه‌ته به‌شێك له رابردوو.
له‌وچاوپێكه‌تنه‌دا، راوێژكاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، ئاشكرای ده‌كات، كه خواستی مالیكی ته‌نیا وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، به‌ڵام بووه سه‌رۆك وه‌زیر‌و، ڕاشی وایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی دیموكراتی هه‌بێَت، مالیكی دادگایی ده‌كرێت.




