٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆزان خالە شەھاب:ئۆپۆزسیۆن تەنھا نامەی بۆ لیستی کوردستانی ناردوە،نەک لیستەکانی تر

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان دەلێت، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن دوایێکیان تەنھا بۆ فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن ناردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەویاسایانەی رەھەندی نشتیمانیان ھەیە، بەڵام ھیچ یاسایێک تێناپەڕێندرێت، تاوەکو رای ھەموو کوتلەکانی ناو پەرلەمانی لەسەر وەرنەگیرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان سۆزان خالە شەھاب لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.info رایگەیاند، پێش  دوو ھەفتە ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن نامەیێکیان بەفەرمی ئاراستەی لیستی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ  لەسەر چوار یاسا بکرێت، ئەوانیش یاسای کۆمسیۆنی بالای ھەڵبژاردنەکان و یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و یاسای خۆپێشاندان و یاسای بودجەی حزبەکانە، ئێمەش وەکو لیستی کوردستان دانیشتین لەگەڵیان و لەھەفتەی یەکەم رێکەوتین کە بەچ یاسایێک دەست پێبکەین وئالیەت و میکانیزمی گفتوگۆکان و پاش تەواوبوونی ھەموو یاسایێک راپۆرتی خۆمان بەرز بکەینەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاساییش لەچوارچێوەی ئەم تەوافقە راپۆرتی خۆی بنوسێت ، رۆژی پێنجشەمەش یەکەم کۆبوونەوە بەرێوەچوو لەسەر یاسای کۆمسیۆنی بالای ھەڵبژاردنەکان و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن بەھیوام بگەینە تەوافقێک لەبارەی ئەم یاسایانە و پێویستە سازانی ھەبێ لەلایەن ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە و لەدوا یئەوەی دەگەینە ئەنجام، گفتوگۆ لە گەل فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمان دەست پێدەکرێت وئەو کۆدەنگییە لە ناو ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دورست دەکرێت .

سۆزان خالە شەھاب گوتیشی: گفتوگۆکان بەردەوام دەبن ئەوان رای خۆیان گوتوە ئێمەش رای خۆمان گوتوە و ئەو خاڵانەی ھاوبەشین و ئەو خاڵانەی لەیەک دوورین ھەول دەدەین لەیەک نزیک ببینەوە .

سەبارەت ئەو خاڵانەی کە جیاوازی لەسەر ھەیە سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی گوتی ، ناتوانم باسی بکەم چونکە بریارمان داوە کە گەیشتینە ئەنجام ئەو کات لەم بارەیەوە لێدوان دەدەین کە لە چ خالێک جیاوازیمان ھەیە.

لەبارەی گلەیی ئەو فراکسیۆنانەی کە بانگھێشتی ئەم کۆبوونەوانە نەکراون سۆزان خالە شەھاب رونیکردەوە ، فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەم داوایەیان تەنھا لە فراکسیۆنی کوردستانی کردووە و ئێمەش بەدەم ئەو داوایەی ئەوان چووینەو بە نیازیش نین بەتەنھا بڕیار بدەین ، بەلکو ئەوانیش بەشدار دەبن، چونکە ئەوان تەنھا داوایەکەیان ئاراستەی فراکسیۆنی کوردستانی کردووە نەک ھەموو فراکسیۆنەکان.

خالە شھاب گوتیشی،تائێستا کات بۆ کۆبوونەوەی دووەم دانەنراوە و بەھیوام لەھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی دووەم سازبکرێت ، بەڵام ئێمە ھەموو فراکسیۆنەکان لەپەرلەمان پێکەوەین و دەتوانین لە کاتی دانیشتنەکان، رۆژێک بۆ کۆبوونەوەی دووەم دابنێین.

بلندئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار