٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر. كردنەوەی ناوچەیەكی پیشەسازیی تایبەت بە كۆمپانیاو دامەزراوە ئوردنییەكان

سەرچاوە: KDP.info

  شاندێكی بزنسمانانی ئوردن سەردانێكیان بۆ هاوشانانیان لە عێراقدا ئەنجامدا. كە پێكهاتبوون لە 42 كەس، كاریان بۆ پتەوكردنی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی لە نێوان كەرتی تایبەتی هەردوو وڵات كرد. كاپیتاڵ بانك گەورەترین بانك لە وڵاتی ئوردن لە بواری سەرمایە و تاكە بانكی ئوردنی لە عێراقدا بە هاوكاریی بانكی ئەهلیی عێراقی كە هاوبەشییەتی، ئەو سەردانەی رێكخستبوو. لەو سەردانەدا شاندی ئوردنی چاوی بە سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانیی كوردستان و كۆمەڵێك لە بزنسمانان و وەبەرهێنەرانی عێراقی كەوت كە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئەم ئاستە بەرزەدا ئەنجام بدرێـ، لە زنجیرەیەك سەردان كە بە نیازە بانكی ناوبراو بۆ كۆمەڵێك بزنسمانی ئوردنی بۆ شارەكانی بەغدا و بەسڕەش رێكی بخات. سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی كاپیتاڵ بانك باسم خەلیل ئەلسالم كە وەزیری دارایی پێشووتری حكوومەتی ئوردنی بووە لە ئێوارەخوانێك كە لە لایەن كاپیتاڵ بانكەوە لەسەر شەرەفی بەشداربوواندا رێكخرابوو رایگەیاند: "هەموو كاتێك وڵاتی عێراق گەورەترین شەریكی بازرگانی وڵاتی ئوردن بووە و بزنسمانانی هەردوو وڵات پەیوەندییەكی بازرگانیی مێژووییان هەیە، ئێمەش لە كاپیتاڵ بانك لەگەڵ بانكی ئەهلیی عێراقی كە شەریكمانە، بە شەرەفێكی گەورەی دەزانین كە دەستێشخەر بین بۆ رێكخستنی ئەم جۆرە سەردانانە كە لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو لایە و رێگەخۆشكەرە بۆ هاوكاریكردنی یەكتری لە بوارە جیاجیاكاندا". ئەلسالم گوتی: ئەو بناغەیەی كە كاپیتاڵ بانك لە عێراقدا دایكوتاوە، بناغەیەكی بەتینە و رێژەی 73 لە سەدا لە سەرمایەی بانكی ئەهلیی عێراقی لە خۆگرتووە و ئەو بناغەیە بەهایەكی دیكەی بەخشیوە بە بزنسمانە ئوردنییەكان لە عێراقدا، جگە لەوەی كەشوهەوایەكی تەناهی پێیان داوە بۆ ئەوەی بتوانن لە بازاڕەكانی عێراقدا تەشەنە بكەن و پردێكی بە تین لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە ببەستن كە لە ئوردن نیشتەجێنە. هەروەها گوتی، كاپیتاڵ بانك لە هەوڵێكی بەردەوامدایە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كە لە عێراقدا كار دەكەن، ئەمەش لە رێگەی ئاسانكاری نێوان كاپیتاڵا بانك و بانكی ئەهلیی عێراقی بە بەخشینب خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم كڕیارەكانیان چ لە ئوردن و چ لە عێراق. هێرش موحەڕەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان چاوی بە شاندی ئوردنی كەوت و لە نزیكەوە و لە رێگەی ئەو وتارەی پێشكەشی كرد هیوای خواست ژمارەی بازرگانە ئوردنییەكان لە هەولێردا زۆر ببێت و روونی كردەوە حكوومەتی كوردستان هانی دامەزراندنی ناوچەیەكی پیشەشازی بۆ كاركەرە ئوردنییەكان دابمەزرێنێت كە لە رێگەی دەستەیەكی ئوردنی بەڕێوە بچێت بۆ پەرەپێدانی كاڵای ئوردنی لە هەرێمدا. لە لایەكی دیكەوە كۆبوونەوەكانی بزنسمانە ئوردنییەكان بەردەوامی هەیە، بۆیە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی كاپیتاڵ بانك و بانكی ئەهلیی عێراقی لە پێناو داڕێشتنی پلانی ئایندە و ئەو هەلانەی كە لە بەردەمیاندان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.

هەواڵی پەیوەندیدار