سەربەست مستەفا: قۆناغی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەم هەفتەیەدا كۆتایی پێدێت

تایبەتبە kdp.info
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بە kdp.infoی راگەیاند:دوای پەسەند كردنی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە،كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەستی بە وەرگرتنی ناوی قەوارەكان كردووە و تا ئێستاش كۆمیسیۆن 13 هاوپەیمانیەتی نێوان قەوارەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان پەسەند كردووە و چاوەرێش دەكرێت رێژەكەبە هاتنی قەوەرای تر بەرزببێتەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راشیگەیاند: كۆمیسیۆن چەند فیلتەرێكی هەیە بۆ كاندیدی قەوارەكان كە پێویستە تۆمەتبار نەبووبن بە گەندەڵی و رابردوویان پاك بێت و یاسای ریشەكێشكردنی بەعسیش نەیانگرێتەوە و چەندانی مەرجی تریش هەن.شایەنی باسە وا بڕیارە لە 20-4-2013هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات.




