وەزارەتی تەندروستی: ٤٢٥پلەی وەزیفی بۆ فەرمانگە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگاری هەولێر دادەمەزرێت

تایبهت (kdp.info)
لە لێدوانێكی تایبەت بە kdp.info: دكتۆر خاڵس گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ٤٢٥ پلەی وەزیفی تایبەت لە فەرمانگە تەندروستییەكانی سەر بە شاری هەولێر لەسەر هەمان پێوەری پێشووی وەرگرتن، دادەمەزرێنرێن و ئەو پلە وەزیفیانەش بۆ قەزای سۆران و مێرگەسوور و چۆمان و شەقڵاوە دەبێت، دكتۆر خالس لەدرێژەی لێدوانەكەیدا گووتیشی ئەو دامەزراندنە تەنها بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان نییە، بەڵكو دەرچووانی دواناوەندی و ناوەندیی و سەرەتاییش دەگرێتەوە و دامەزراونیش لە نەخۆشخانە نوێییەكانی ناوچەكان دەست بەكار دەبن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكراشی كرد كە دابەشكردنی فۆڕم، سبەی رۆژی یەكشەممە 16.12.2012 دەستپێدەكات تا 26.12.2012 بەردەوام دەبێت و هەر لەماوەیەشدا فۆرمەكان وەردەگیرێتەوە.




