سه‌عدى پیره: ده‌ست خۆشى بۆ بارزانى و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بەرامبەر راگرتنى هێرشى راگه‌یاندن
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ڕاگرتنى هێرشى ڕاگه‌یاندنى له‌نێوان لایه‌نه‌كانى عێراق پێویستییه‌كى بارودۆخه‌كه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو هه‌موولایه‌نه‌كان پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كانه‌وه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به kdp.info ى ڕاگه‌یاند پێشنیارى ڕاگرتنى هێرشى ڕاگه‌یاندن له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراق، پێویستییه‌كى ئێستاى بارودۆخه‌كه‌یه گوتى " ڕاگرتنى هێرشى ڕاگه‌یاندن له‌نێوان لایه‌نه‌كان بارودۆخى عێراق ته‌واو ئارام ده‌كاته‌وه و زه‌مینه بۆ گفتوگۆ خۆش ده‌كات ".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌رچه‌نده بمانه‌وێت له ڕێگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ناگه‌یه‌نه ئه‌نجامێك بۆیه هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كى بۆ ئاشت بوونه‌وه و نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونى لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه كه هێرشى ڕاگه‌یاندنى ڕابیگرێت .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا هه‌موولایه‌نه‌كان ئێستا پابه‌ندنى بڕیارى ڕاگرتنى شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن بوون و ده‌ستخۆشى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمیش كه ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌ى ئه‌نجامدا .
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو وه‌ك نواندنی رێز و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن كه ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا دژی هاتنه‌ئارای ده‌مه‌قاڵین، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دۆخه‌كه هه‌ستیاره و پێویستی به تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بێته ئاراوه؛ ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات رێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا روویاندا.
ئه‌مه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوولاش ده‌توانن كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ورده‌كاریه‌كان، بڕیاری كۆتاییش له كوردستان دوای ئه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازیانه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
كارزان هةورامى




